شلێر باپیری: ببوورن له‌وه‌ی ده‌نگمان ناتوانێ رزگارتان بكا، ئازاره‌كانی به‌رچه‌نگی دڕنده‌ی كۆماره‌كه‌ی ئیسلامیتان له‌سه‌ر سووك بكا و ره‌فتار نامرۆیییه‌كانی زیندانه‌كانی ئێرانتان له‌سه‌ر كه‌م بكه‌ین، ببوورن له‌وه‌ی هێزی ده‌نگمان، زنجیری زیندان و په‌تی سێداره‌ی كۆماری ئێسلامی ناپسێنێ، تووڕه‌یی دوژمنی پێ نه‌رم ناكرێ، دڕنده‌یی حكوومه‌ت وه‌ك خۆی بۆ باس ناكرێ .
به‌كه‌می نازانم ئه‌گه‌ر بڵێم ببوورن له جیات هه‌موو ئه‌وانه‌ی له بیرتان ده‌كه‌ن و له خۆبه‌زلزانی پێیان وایه كه‌م ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر باستان بكه‌ن، پێتان ده‌ڵێم ببوورن، ببوورن له‌وه‌ی مانگرتنی ئێوه له خواردن هاوكاته له‌گه‌ڵ مانگرتن له كار و چالاكی!
به‌ڵێ لێبووردن به‌و په‌ڕی مانای خۆی، چونكه ئه‌م رۆژانه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه به‌سه‌ختی و ئه‌سته‌می ده‌ڕوا كه دڵیان بۆ مرۆڤایه‌تی و ژیان لێ ده‌دا، چونكه مانگرتنێكی زیندانییانی سیاسیی كورد له ئێران هه‌یه و كه‌س به‌ده‌نگیان ناگا، هه‌موو ئه‌و رۆڵانه‌ی كورد كه به‌تۆمه‌تی كوردبوون ده‌كه‌ونه زیندانه قووڵ و تاریكه‌كانی كۆماری ئیسلامی و ده‌بنه قوربانیی رێگه‌ی ئازادی و مافی زیندووما.
ئێوه مان ده‌گرن ئێمه شانازی ده‌كه‌ین، له‌وه‌ی شكه‌نجه‌كانتان ره‌مز و وه‌حشیگه‌ریی ده‌سه‌ڵاتێك پێشانی دنیا ده‌دا كه پابه‌ندی هیچ شتێك نییه، ئێوه هۆكارن له‌وه‌ی دوژمنی كورد له رۆژهه‌ڵات زۆر له‌وه‌ی دڕنده‌تر بخاته روو كه باسی ده‌كرێ و لێره و له‌وێ جوانكاری بۆ ده‌كرێ، ئێوه‌ن ده‌یسه‌لمێنن كوردیش له رۆژهه‌ڵات زیندانی سیاسیی مه‌ده‌نی هه‌یه كه بڕوای به شه‌ڕ نه‌بوو.
داوای لێبووردن ده‌كه‌م، نه‌ك له جیاتی ئه‌وانه‌ی حاشاتان لێ ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو زیاتر له جیاتی ئه‌وانه‌ی هه‌رچی ده‌كه‌ن ناتوانن به‌هاناتان بگه‌ن، له‌وانه‌ی ده‌توانن به‌پێی توانای خۆیان له هه‌ر شوێنێك بێ باستان بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه بێده‌نگن، له جیات ئه‌وانه‌ی له هه‌واڵه‌كانیاندا له زیندانه‌كانی تاران و ئیسفه‌هانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و ماوه بۆ ئێوه نامێنێ، له حه‌یفی ئه‌وانه‌ی به‌یاننامه‌ی گیان له ده‌ستدانی ئێوه‌یان ئاماده كردووه تا ئه‌گه‌ر بوونه قوربانی، وه‌ك قاره‌مان ناوتان ببه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ لێتان خاوه‌ن نین.
رێكخراوه مرۆده‌سته‌كان كوان، ئه‌وانه ده‌ڵێم كه له بۆنه و خۆشییه‌كاندا به لیستی 20 رێكخراوی باسیان ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نادیارن، ئه‌وانه‌ی پێیان وایه مافی مرۆڤـ بۆ كورد جیاوازه، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن كورد تا نه‌بێته قوربانی شیاوی ئاوڕدانه‌وه نییه، ئه‌وانه‌ی باسی هه‌مووان ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌ڕاست كورد له‌و هه‌مووه زیندانه سیاسییه ناوێكیان پێ نییه ، ئه‌وانه هه‌موویان وام لێ ده‌كه‌ن بڵێم ببوون.
ئه‌گه‌ر ئێوه ناتوانن له چوار دیواره ره‌شه‌كانی دوژمن ده‌نگی مانه‌وه‌تان هه‌ڵبڕن و بانگی سووربوون له‌سه‌ر ئامانجه‌كانتان بده‌ن، ئه‌وه ئێمه‌ین ده‌بێ یه‌كده‌نگ بین له‌وه‌ی ده‌بێ ئێوه بمێنن، پێویسته ده‌نگه‌كان لێك بده‌ین تا ده‌نگتان نه‌مرێ و بمێنن بۆ هه‌مووان، بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌ر داوای لێبووردنێك، به‌ڵێنێك ده‌ده‌م له‌وه‌ی بۆ ده‌ربازیتان درێخ ناكه‌ین و رێگه ناده‌ین وه‌ك هه‌موو جارێك بێده‌نگی ده‌رفه‌تی جینایه‌تی نوێ به دوژمن بدات.