تکایه نێوی "هۆڵی پیشەوا" بگۆڕن
بێگومان تۆڕه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان رۆڵێكی به‌رچاو و گرینگ‌یان هه‌یه له بابه‌ته هه‌ستیار و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، بۆیه ئێمه داوا ده‌كه‌ین بۆ راگرتنی ئه‌م بێ رێزییه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌ركرده‌ی نه‌مر و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردستان هه‌موو سالێك له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له باشووری كوردستان ده‌كرێت هه‌ڵوێست وه‌رگرن و وێنه‌ی پڕۆفایله‌كانتان بكه‌ن به وێنه پێشه‌وا قازی محمد.
ئه‌گه‌ر سه‌ركرده كورده‌كانی ئێستامان به‌م شێوه‌یه بێ ده‌نگ بن، یان باشتره بڵێین رێگا بده‌ن بێ رێزی به‌رامبه‌ر موقه‌ده‌ساتی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بكرێت ئه‌وا ئێمه، رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له چه‌وساوه‌یه وكوو جاران له سه‌نگه‌رین و به‌رگری ده‌كه‌ین له هه‌موو پیرۆزیه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
هێمای زیندوو بوونی هه‌ر گه‌لێك به‌رگری كردنه له مێژوو و بایخ دانه به بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
تكایه هاوڕێكانت ئاگادار بكه‌ره‌وه بۆ رێگرتن له دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م بێ رێزییه وێنه‌كه‌ی بكات به وێنه‌ی شه‌هید پێشه‌وا قازی محمد.
Topic: تکایه نێوی "هۆڵی پیشەوا" بگۆڕن