كه‌مپینێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی هه‌ڵسوڕاوانی كوردی رۆژهه‌ڵات
له كه‌مپینێكدا به ئاماژه به‌وه‌ی له ئێستادا 17 هه‌ڵسوڕاوی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له مه‌ترسی له‌سێداره‌داندان، داوا له هه‌موو كوردستانیان ده‌كات بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و حكومانه پشتگیری كه‌مپینه‌كه بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌ی كه‌مپینه‌كه كه له‌لایه‌ن "كه‌مپینی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان" وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپەڕێ بەیان نێردراوە دەڵێ: " له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو كه‌مپینێكمان بۆ گه‌وره بیریاری تورك به‌ڕێز بێشكچی ڕاگه‌یاند و دواتریش ئه‌نجامه‌كه‌یمان ڕاگه‌یاند له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ساته‌وه‌ختی سازكردنی ئه‌م كه‌مپینه داوای ئه‌وه‌مان لێكرا كه‌هه‌قیش بده‌ین به‌برایانی كورد له‌ڕۆژهه‌لاَت و هه‌ڵمه‌تێكی ئیمزاكۆكردنه‌وه‌ش بۆ پشتگیری له‌و كه‌سانه ئه‌نجام بده‌ین كه‌له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌ناڕه‌وا سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه".
ده‌قی كه‌مپینه‌كه بخوێنه‌ره‌وه:
داوا بكه له‌سێداره‌دان بوه‌ستێت
كوردستانیانی خۆشه‌ویست
ئازادیخوازانی هێژا
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو كه‌مپینێكمان بۆ گه‌وره بیریاری تورك به‌ڕێز بێشكچی ڕاگه‌یاند و دواتریش ئه‌نجامه‌كه‌یمان ڕاگه‌یاند له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ساته‌وه‌ختی سازكردنی ئه‌م كه‌مپینه داوای ئه‌وه‌مان لێكرا كه‌هه‌قیش بده‌ین به‌برایانی كورد له‌ڕۆژهه‌لاَت و هه‌ڵمه‌تێكی ئیمزاكۆكردنه‌وه‌ش بۆ پشتگیری له‌و كه‌سانه ئه‌نجام بده‌ین كه‌له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌ناڕه‌وا سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه
كوردستانیانی خۆشه‌ویست ئازادیخوازانی هێژا
ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی كه‌پێش ئێمه ده‌یان هه‌ڵمه‌تی تر كراوه و به‌هه‌زاران ئیمزا كۆكراوه‌ته‌وه به‌لاَم تاهه‌نووكه وه‌لاَم نه‌دراونه‌ته‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێت ئێوه‌ی به‌ڕێز به‌نوسینی ناو و پیشه‌كه‌تان پشتگیری له‌كه‌مپینه‌كه‌مان بكه‌ن باهه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ڕێگه بگرین له‌مه‌رگی لاوانی كورد له‌ڕۆژهه‌لاَتی كوردستان ناوی سیانی خۆتان له‌گه‌ڵ پیشه‌كه‌تان له‌ماوه‌ی ته‌نیا(7)ڕۆژدا بنێرن بۆ ئه‌م ئیمه‌یله بنێرن.
Kicampaign2011@gmail.com
كه‌مپینی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان
سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپین
دیاری محمد
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ووته‌بێژی كه‌مپین
سه‌لمان كۆچه‌ری(07501013022)
ئه‌وه‌ش ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه‌له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌رداسه‌پێنراوه،
1-زه‌ینه‌ب جه‌لالیان
2-حبیب الله له‌تیفی
3-حبیب گوڵپه‌ریپوور
4-سه‌ید سامی حوسه‌ینی
5-شێركۆ موعارفی
6-زانیار مورادی
7-محمد ئه‌مین ئاگوشی
8-ره‌شید ئاخكه‌ندی
9-مسته‌فا سه‌لیمی
10-ئه‌نور روسته‌می
11-سه‌ید جه‌مال محمدی
12-عزیز محمد زاده
13-حسن تالعی
14-عبدلاَ سه‌روه‌ریان
15-ئه‌حمد پولاد خانی
16-ئه‌حمد پولادخانی
17-عبدلاَ