شانۆگەریی “شەوی لەدایكبوون” نماییش دەكرێ

2011-07-10 12:07

 

لە نوێترین كاری خۆیاندا، تیپی نواندنی هەولێر بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی شانۆی هەولێر شانۆگەریی “شەوی لەدایكبوون” نماییش دەكا.

شانۆگەریی “شەوی لەدایكبوون” لە نووسینی (مەهتاب مەلا عوسمان) و دەرهێنانی (ئومێد تەحسین شەعبان) و دراماتۆرگی (موحسین محەممەد)ـە، هەروەها هەریەك لە (دلڤین موحسین، هێرۆ مەولوودی، ڕووپاك عەبدولقادر) وەكوو ئەكتەری سەرەكی لە نماییشەكەدا بەشدارن.

(ئومێد تەحسین شەعبان) لە لێدوانێكدا گوتی: “لە نوێترین كاری هونەری خۆماندا و لە بەرهەمی تیپی نواندنی هەولێر، شانۆگەریی “شەوی لەدایكبوون: نماییش دەكەین و هیوادارین شانۆگەرییەكە بە دڵی جەماوەر بێت و دەرگەی هۆڵ واڵایە بۆ ئامادەبووان.”

(ئومێد) گوتیشی: “ئەم شانۆگەرییە لە سەعات 6ـی ئێوارەی ڕۆژانی 27ــ28/6/2011 لە هۆڵی (گەلی) شاری هەولێر نماییش دەكرێ.”

 

Topic: شانۆگەریی “شەوی لەدایكبوون” نماییش دەكرێ

No comments found.

New comment