دیداری تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نیژاد
دیمانه: شۆڕش پایمه‌رد
خوێنه‌ره خۆشه‌ویسته‌کان له به‌رنامه‌ی ئه‌مجاره‌ی قیلهوقانجدا بڕیارماندا دیمانه‌یه‌ک ساز بده‌ین له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نیژاد، چونکوو هه‌روه‌ک له‌مێژه ئاگادارن به‌رنامه‌که‌مان هه‌ڵگری هه‌موو جۆره بیر و بۆچوونێکی جیاوازه.
له به‌رنامه‌کانی پێشوودا زۆرمان هه‌وڵدا که دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌ڕیز ئه‌حمه‌دی نیژاد ساز بده‌ین به‌ڵام ناوبراو لاقی چه‌قاند و به هیچ جۆرێک ئه‌ماده نه‌ده‌بوو، هه‌ر بۆیه له‌سه‌ره‌تاوه به پێویستی ده‌زانین که زۆر سپاسی کاک رامبود لوتفپووری بکه‌ین که زه‌حمه‌تی کێشا و دڵی کاک مه‌حموودی بۆ ئه‌م دیمانه‌یه نه‌رم کرد تا له ستۆدیۆی قیله‌وقانج له کۆشکی سه‌رۆک کۆماریدا ئاماده بێ.
شۆڕش: پێشه‌کی به‌خێر هاتنتان ده‌که‌ین بۆ ئاماده‌بوونتان له ستۆدیۆی خۆتاندا، تکایه خۆتان زیاتر بناسێنن.
مه‌حموود: من هیچ خۆم ناناسێنم، ته‌نیا هاتوومه‌ته ئێره که خه‌ڵکی کوردستان تێبگه‌یه‌نم که له کێشه‌ی نێوان من و کاک سه‌ید عه‌لی من هیچ تاوانێکم نییه و به که‌ڵه‌گایی ده‌یان هه‌وێ هه‌موو شته‌کان به‌سه‌ر مندا ساخ بکه‌نه‌وه، چونکه من وه‌کوو ریفۆڕمیستی نێو ئوسوولگهراکاندا، پشتی ئیسلاحته‌ڵه‌به ڕاسته‌قینه‌کانم شکاندووه.
شۆڕش: پێمان خۆشه وه‌کوو یه‌که‌م پرسیار به ڕاشکاوانه تیشک بهاوێیه سه‌ر ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ی که قه‌ده‌رێکه به‌رۆکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینی گرتووه.
مه‌حموود: هه‌ی تێرعهمر نه‌بی، به‌شه‌ڕه‌فم یه‌ک وشه‌م لێ نابیستی تا پێم نه‌ڵێی به کۆێدا خۆت گه‌یانده ئێره؟
شۆڕش: به‌ڕێز بۆخۆتان ده‌زانن شۆڕش حوشترێکه له‌به‌ر ده‌رگای حه‌موو کۆشکێکی سه‌رۆک کۆماریدا چمبۆڵه ده‌هاوێ!!! هه‌روه‌کوو له‌به‌ر ده‌رگای کۆشکی بێن عه‌لی و موباره‌ک دیتمان.
مه‌حموود: باشه تۆ هاتووی چمبۆڵان بهاوێی یا دیمانه‌مان له‌گه‌ڵ ساز بده‌ی؟
شۆڕش: ئهستهخفیڕهڵا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌گه‌ر دوو پیاوی تێدابێ، یه‌کیان تۆی و ئه‌ویدیکه‌یان ئه‌گه‌ر تاریف له خۆ نه‌بێ منم، ئێستاش وه‌کوو پرسیاری یه‌که‌م مه‌وزوعی "هاله‌ی نوور" چیه؟
مه‌حموود: له وڵاتانی تاریک‌دا چونکوو خه‌ڵک زۆرتر له تاریکانیدا ده‌ژین، پێویستییه‌کی زۆریان به تیشک هه‌یه، به ناشکوری ناڵێم پیاوی وه‌ک ئیدیسۆنمان نه‌بوو ناچار ده‌ست به داوێنی شێخ و مه‌شایخ بووین، ئه‌وانیش منیان هه‌ڵبژارد تاکوو ده‌وری ئیدیسۆنیان بۆ بگێڕم، هه‌ربۆیه له ناکاو له‌ده‌وره‌ی که‌له‌م تیشکێک وه‌کوو مانگ خه‌رمانه‌ی دا.
شۆڕش: خۆ دونیا ده‌زانێ موسه‌وی و که‌ڕووبی له تۆ با سهوادتر بوون، بۆ ئه‌وانیان هه‌ڵنه‌بژارد تاکوو تیشک له ده‌وری که‌له‌ی ئه‌وان خه‌رمانه بدا؟
مه‌حموود: ڕاست ده‌که‌ی، مووسه‌وی و که‌ڕووبی له من باسهوادتر بوون، به‌ڵام ئه‌وه به‌خت بوو ڕووی تێ‌کردم، له ئێرانی ئێمه شدا شانس و به‌خت قسه‌ی یه‌که‌م ده‌کا. ڕاستیه‌که‌تان ده‌وێ هه‌مووشی شانس و به‌خت نه‌بوو، دوعای شێخگهلێکی وه‌کوو سه‌ید عه‌لی و میسباح له پشتی هه‌رکه‌سێکی بن، ده‌یکه‌ن به شا. لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم باس له خه‌ونی یه‌کێک له مه‌راجیعی ته‌قلید بکه‌م که له‌ده‌وری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماریمدا خه‌ونی به یه‌کێک له پێغه‌مبه‌رانه‌وه دیتبوو، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره له قسان پێی خۆش بوو ئه‌من ببمه‌وه به سه‌رۆک کۆمار، هه‌ر واشی لێهات، چاره‌نووس نه بهمن ده‌گۆڕی نه به تۆ، نه به حیزبهکهشتان.
شۆڕش: باش بوو بۆخۆت باسی حیزبهکهمانت کرد، ئه‌و حیزبه‌ی ئێمه چۆن ده‌بینی؟
مه‌حموود: ته‌ڵاقم که‌وێ ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌ماوه‌ره به هه‌ست و سۆزه‌ی حیزبه‌که‌ی ئێوه‌م له پشت بوایه، هه‌ر ئێستا له جێگای ئۆباما سه‌رکردایه‌تی دونیا‌م ده‌کرد، ئاخ ئه‌و ئهستۆیهم بشکێ که نه‌متوانی پشتگیری ئێوه به‌ده‌ت بهێنم، ده‌نا ده‌مزانی چیم ده‌کرد.
شۆڕش: به باوه‌ڕی تۆهۆکاری سه‌ره‌کی به ئاوات نه‌گه‌یشتنی حیزبه‌که‌ی ئێمه چیه؟
مه‌حموود: من نازانم تۆ هاتووی دیمانه‌م له‌گه‌ڵ ساز بده‌ی، یان کێشه‌ی تاریخی حیزبه‌که‌ی خۆتانم پێ چاره‌سه‌ر بکه‌ی؟ پێموابێ ئیستاش نازانی که من به بیستنی ناوی حیزبهکهشتان، ته‌پڵی سه‌رم دێشێ.
شۆڕش: ئه‌گه‌ر وایه هۆکاری چییه که له‌گه‌ڵ کاکه ڕامبود دیمانه ساز ده‌که‌ن؟
مه‌حموود: هه‌ی هوو هه‌ی هوو، ورده ورده تووڕه‌م ده‌که‌ی، کۆڕه دیمانه چی؟ چاوتان به‌وه‌نده‌ش هه‌ڵنایه؟ چونکوو کاک ڕامبود جنوبی بوو، لانیکه‌م ده‌بوایه کردباتان به جێگری سکرتێره‌که‌تان، له من فێر بن، کاک ئیسفهندیارم له جنووبی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵبژارد و کردم به ده‌مڕاستی یه‌که‌می خۆم.
شۆڕش: هه‌ر وه‌کوو ئاگادارن، به‌ڕێز محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوود وه‌ند له زیندانه‌وه پێشنیاری کردوه که ڕۆژی22ی پوشپه‌ڕ، ساڵڕۆژی شه‌هید کردنی دوکتور قاسملوو بکرێ به ڕۆژی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ تیرۆریزم، ڕای به‌ڕێزتان چیه سه‌باره‌ت به‌م پێشنیاره؟
مه‌حموود: به‌گیانی دایکم....
تێبینی: به‌ڕیزان له‌دوای ئه‌م پرسیاره کولێ گریان بواری قسه‌کردنی به ئه‌حمه‌دی نیژاد نه‌دا و به چاوی پڕ فرمێسکه‌وه ستۆدیۆکهمانی به‌جێهێشت