بە پەلە: قیلهوقانجی نائاسایی
مەنسور دەروێش‌زادە
حکوومه‌تی قیلهوقانجی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ته‌واوی گرێبه‌سته ئابوورییه‌کان له گه‌ڵ وڵاتی بوڵغارستان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
تکایه هه‌رکه‌س زمانی بوڵغاری ده‌زانێ، ئه‌م بابه‌ته به زمانی بولغاری بدات به یه‌کێک له سفاره‌تخانه‌کانی بوڵغارستان له هه‌ر کۆیه‌کی دونیادا. خه‌می پاره‌که‌شتان نه‌بێ که دوایی له حیسابی قیله‌وقانج له بانکی جیهانی به ژوماره 00000 له ناوه‌ندی پشگیری له دێموکراسی خوازی جیهانی وه‌ریگرن!
به‌ڕێز سه‌رۆکی لێژنه‌ی باڵای دادگای بولغارستان، پێتان وا نه‌بی ئاڵکاپۆنی ئه‌مه‌ریکی به تاوانی 600 تیرۆر یان ئۆسامه بێنلادهن ته‌سلیمی کۆماری جه‌هل و نه‌زانی ده‌که‌نه‌وه، ئه‌و که‌سه‌ی که ئێوه ده‌تانهه‌وێ ته‌حویلی کۆماری جه‌هل و نه‌زانی بده‌نه‌وه یه‌کێک له ڕۆڵه‌کانی قازی محه‌ممه‌ده، ده‌زانن قازی کێیه؟ هه‌مان که‌سه که 60 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دێموکڕاتترین حکوومه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بونیاد نا، ئه‌گه‌ر له سه‌ر ده‌رکردنی سه‌ید ئه‌میر، قازییه‌کانی لێژنه‌ی باڵای دادگای وڵاته‌که‌تان سێ به شه‌ش ته‌ڵاقیان خواردووه، ده‌توانن له شوێنی فڕینگه‌ی ناوبراو که باشوری کوردستانه ته‌سلیم مان بکه‌نه‌وه، ئه‌گینا به‌شه‌ڕه‌فی هه‌رچی کوردی قیله‌وقانج له دونیایه له دواڕۆژی رزگار بوونی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چاوتان به هێشویه‌ک ترێ ڕه‌شه‌ی ئالان ناکه‌وێ.
که‌س نه‌زانێ فه‌رانسه‌وییه‌کان ده‌زانن که ترێ ڕه‌شه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت باشترین شه‌ڕابی دنیای لێ به‌رهه‌م دێت،قیله‌وقانج ده‌زانێ که ئێوه‌ی بولغاری بۆ هێشویه‌ک ترێ ڕه‌شه‌ی نایاب وه‌ک شێخی سه‌نعان 42دین ده‌گۆڕن، ئێستاش به‌خۆتان ده‌زانن ، دوایی نه‌ڵێن قیله‌وقانج له دواڕۆژه‌کانی ته‌حویلدانه‌وه‌ی سه‌ید ئه‌میر به کۆماری جه‌هل ونه‌زانی ئاگادار بوو و به ئێمه‌ی نه‌گووت.
وێڕای رێز و سپاس
قیله‌وقانج
لەو خوارەشەوە ژمارە یەکی قیلەوقانج بخوێنەوە:
خاوه‌ن ئیمتیاز: خودانهبێ که‌س نازانێ
سه‌رنووسه‌ر: هێشتا له‌دایک نه‌بووه
ده‌سته‌ی نووسه‌ران: هه‌ر قیله‌وقانج
دیزاین: ئاگری باڵه‌کی
تایپ و هه‌ڵه‌چن: شۆڕش پایمه‌رد
بۆ دیتنی گۆڤاره‌که تکاته له‌سه‌ری کلیک بکه‌ن...